Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 20:10

ئه‌وڕوپا: ته‌نکه‌ره‌ رووسییه‌کان نه‌وتیان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ کۆریای باکوور

له‌ رێگه‌ی وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ جموجۆڵی كه‌شتییه‌كانی رووسیایان خستووه‌ته‌ ژێر چاودێریی
ئه‌وڕوپا ته‌نكه‌ره‌ رووسییه‌كان نه‌وتیان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ كۆریای باكوور
کوردستان TV
100%

دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌منیی ئه‌وڕوپی به‌ رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌نكه‌ره‌ نه‌وتییه‌كانی رووسیا به‌ پێشێل كردنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر كۆریای باكوور، نه‌وتیان داوه‌ به‌م وڵاته‌.

وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئاماژه‌یان پێكردووه‌، ئه‌وان له‌ رێگه‌ی وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ جموجۆڵی كه‌شتییه‌كانی رووسیایان خستووه‌ته‌ ژێر چاودێریی.

یه‌كێك له‌و دوو سه‌رچاوه‌یه‌ وتوویه‌تی كه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ به‌ ئاشكرا ده‌ریبخات حكومه‌تی رووسیا راسته‌وخۆ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌دا.

هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ خاوه‌نی یه‌كێك له‌و كه‌شتییانه‌ی كه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌، ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ستی له‌مكاره‌دا هه‌بووبێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆریای باشوور مانگی رابردوو به‌ گومانی بردنی نه‌وت بۆ كۆریای باكوور، ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرتووه‌ كه‌ له‌ هۆنكۆگ ناوی تۆمار كراوه‌.

به‌گوێره‌ی بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گواستنه‌وه‌ی هه‌رجۆره‌ كاڵا و شتومه‌كێك له‌ كه‌شتییه‌كه‌وه‌ بۆ كه‌شتییه‌كی دیكه‌ به‌ مه‌به‌ستی ناردن بۆ كۆریای باكوور قه‌ده‌غه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.