Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:38

کورتیک بەدوو گۆڵ لەستاندار لیگی برده‌وه‌

له‌كۆتایی خوله‌كه‌كان ناوبژیوان ئۆچی ئاگبۆی یاریزانی ستاندار لیگی به‌كارتی سوور كرده‌ ده‌ره‌وه‌.
کوردستان TV
100%


له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی خولی به‌لژیكا یانه‌ی كورتیك له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ستاندار لیگی كردو یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك برده‌وه‌.

به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا چیمه‌نی یاریگاكه‌ وه‌ك پێویست نه‌بوو یاریه‌كه‌ له‌به‌رده‌م یاریزانه‌كان ئه‌سته‌م بوو، له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌كۆتایی خوله‌كه‌كان ناوبژیوان ئۆچی ئاگبۆی یاریزانی ستاندار لیگی به‌كارتی سوور كرده‌ ده‌ره‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی دووه‌م كارتی زه‌ردی له‌یاریه‌كه ‌وه‌رگرت، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی سزای بۆ ستاندار لیگ لێدا ، رازڤان مارین لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردو تۆپه‌كه‌ی خسته‌ ناو گۆڵه‌وه‌.

دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه‌ و له‌خوله‌كی هه‌شتاو سێی یاریزان لۆی كاڤاندا به‌هه‌ڵه‌ گۆڵێكی له‌خۆیان تۆماركرده‌وه‌و یاریه‌كه‌ یه‌سكان بویه‌وه‌، له‌كاتی زیادكراوی یاریه‌كه‌ش جیمی بیربیت توانی گۆڵی دووه‌م بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات و خۆشی بخاته‌ دڵی هانده‌رانی ئاماده‌بوو. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.