Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:13

به‌هۆی رووداوێکی هاتووچۆ21 که‌س ده‌بنه‌ قوربانی

له‌ كاتی رووداوه‌كه‌ ئۆتۆمبێله‌كان گڕده‌گرن
کوردستان TV
#7
100%


له‌ ئاكامی پێكدادانی پاسێك و دوو پیكاب، له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی باتڤیا له‌ زاخۆ، 2 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و 19 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

كاتژمێر 5:20ی خووله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ،  لە رێگای سەرەکی شارۆچکەی باتیفا، نزیک کەمپی بێرسڤا لە قەزای زاخۆ، رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 19 کەسی دیکەش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانی فریاكه‌وتنی زاخۆ رایگه‌یاند له‌ رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای باتیفا، نزیک کەمپی بێرسڤا  روویداوه‌ له‌م رووداوه‌ش 2 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و 19 كه‌سی دیكه‌ش بریندرابوون، له‌ كاتی رووداوه‌كه‌ش ئۆتۆمبێله‌كان گرده‌گرن.

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند بەشێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی دهۆک کراون و له‌وێ چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ زاخۆ، رووداوه‌كه‌ له‌كاتێكدا بووه‌، كه‌ ئاواره‌كانی ده‌ڤه‌ری رۆژئاوای رووباری دیجله‌، له‌ ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ و له‌ رێگادا تووشی رووداوی هاتووچۆ بوونه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.