بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەكانی دیكە، بە بۆنەی سەری ساڵی تازەوە پلانێكی ئەمنی ڕاگەیاند.
ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە، گشت بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر، پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی بەرگریی شارستانی و هێزە تەناهییەكانی تر، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان داڕشتووە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ پلانەكە لە ناوەوە و دەرەوەی شار جێبەجێ دەكەن و لە سەرجەم شوێنە گشتییەكانیش بە وردی چاودێریی دۆخی ئەمنی دەكەن.
ڕائید هۆگر گوتیشی: لە هەموو ئەو شوێنانەدا كە ئاهەنگیان تێدا ساز دەكرێت، هێزە ئەمنییەكان ڕێگری لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەكەن و بەوپەڕی چاوكراوەییشەوە سەروماڵی هاووڵاتییان دەپارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.