رێبوار كەریم وتەبێژی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رایگەیاند" ئەمڕۆ هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری وەك قەوارەیەكی سیاسی و بەپێی یاسای پارتە سیاسییەكانی ژمارە 36ی ساڵی 2015، مۆڵەتی فەرمی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وەرگرت و لە ماوەیەكی نزیكیشدا كۆنگرەی دامەزرێنەر بەپێی ڕێكارە یاساییەكان ئەنجام دەدرێت.
تێزانین قەوارەی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری له 16ی مانگی ئەیلولى 2017 لەلایەن رێپێدراوی یاسایی "بەرهەم ئهحمهد ساڵح" تۆماركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.