له گوندی دێرشكێی سه‌ر به ناحیه‌ی كانی ماسی له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا به‌هۆی به‌كارهێنانی به‌نزین بۆ سۆپای دار دوو كه‌س سووتان.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گوندی دێرشكێی سه‌ر به ناحیه‌ی كانی ماسی له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا ئاگر به‌ربووه ماڵی هاووڵاتییه‌ك به ناوی عه‌بدولخالق ئیسماعیل دێرشكی، له ئه‌نجامدا هاوسه‌ره‌كه‌ی و كچێكی سووتان و دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كران. جگه له‌مه‌یش زه‌ره‌ر و زیادی ماددی به‌ر ماڵه‌كه كه‌وتووه‌و خانووه‌كه به ته‌واوه‌تی سووتاوه.
شایه‌تحاڵی نزیك له رووداوه‌كه هۆكاری سووتانی ماڵه‌كه‌و ئه‌و دووكه‌سه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه له جیاتی به‌كارهێنانی نه‌وت بۆ گڕگرتنی داره‌كانی نێو سوپاكه به‌نزینیان به‌كار هێناوه، كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری روودانی رووداوه‌كه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.