Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:59

عه‌بادی، ئه‌عره‌جی تاوانبار ده‌کات که‌ رێگه‌ی به‌ سوپا نه‌داوه‌ به‌ره‌و سنووری سلێمانی پێشڕه‌وی بکات

وێنه‌یه‌كی ئه‌رشیفی قاسم ئه‌عره‌جی كاتێك له‌ رێكخراوی به‌در بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، وه‌زیری ناوخۆی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی رێگه‌ی به‌ سوپا نه‌داوه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی سلێمانی پێشڕه‌وی بكات و به‌هۆیه‌شه‌وه‌ ناكۆكی ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوولا و به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زیری ناوخۆ كه‌مده‌كرێته‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی عوكازی سعودی كه‌ له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دیوانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ : ناكۆكی كه‌وتۆته‌ نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌عره‌جی ده‌ستێوه‌ردانی له‌ كاروباری سوپا له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی كردووه‌و رێگه‌ی به‌ سوپا نه‌داوه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی سلێمانی پێشڕه‌وی بكات.

KTV

قاسم ئه‌عره‌جی سه‌باره‌ت به‌م كاره‌ی به‌عه‌بادی راگه‌یاندووه‌، مه‌به‌ستی له‌و كاره‌ی بۆ به‌لاوه‌نانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بووه‌، كه‌ سوپا ویستیوویه‌تی رێگای نێوان كه‌لار و جه‌له‌ولا كۆنترۆڵ بكات و پێشمه‌رگه‌ش ره‌تی كردۆته‌وه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ راده‌ستی سوپا بكات.

له‌به‌رامبه‌ریشدا حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌ خۆی به‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق داده‌نێ ، سه‌رزه‌نشتی ئه‌عره‌جی كردووه‌و ئه‌و كاره‌شی به‌ به‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناو بردووه‌.

هاوكات به‌ پێی هه‌واڵێكی عه‌ین ئه‌لعێراق نیوز حه‌یده‌ر عه‌بادی بریاری داوه‌ به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق كه‌م بكاته‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.