Erbil 3°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:50

وەزارەتی رۆشنبیری ماوەی راگرتنی ئێن ئاڕ تی درێژدەکاتەوە

بە بڕیارێكی وەزارەتی رۆشنبیری رۆژی 19ی به‌خشی راگیرا
کوردستان TV
100%

راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كانی  NRT  بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی تر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیریه‌وه‌ درێژكرایه‌وه‌.

به‌پێی نوسراوێكی ره‌سمی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان كه‌ خالید دۆسكی وه‌زیر ئیمزای له‌سه‌ر كردوه‌ راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كانی NRT بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی تر درێژكرایه‌وه‌.

هاوكات به‌پێی نوسراوه‌كه‌ ئاماژه‌  به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ به‌هۆی داخستنی كه‌ناڵه‌كانی NRT ه‌وه‌ دۆخی ئاڵۆزی شاره‌كانی هه‌رێم هێوربوه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و دام ده‌زگاكانی حكومه‌ت ماوه‌ی راگرتنی په‌خشی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك درێژ ده‌كرێته‌وه‌.

بە بڕیارێكی وەزارەتی رۆشنبیری رۆژی 19ی ئەم مانگە كەناڵەكانی ئێن ئاڕ تی بۆ ماوەی یەك هەفتە راگیران، ئه‌مه‌ش له‌ دوای ئه‌وه‌ هات له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌رین خۆپیشاندان كراو ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان گۆڕا بۆ توندوتیژی كه‌ناڵی ئێن ئارتیش رێكخۆشكه‌ربوو بۆ خۆپیشاندان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.