لەڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان سێ ئەفسەری کوردی پۆلیسی نەوتی کەرکووک له‌م رێوره‌سمه به‌شداربوونه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و ئاڵای كوردستانیان به‌رزكردۆته‌وه، ئه‌م سێ ئه‌م ئه‌فسه‌ر له شه‌وی رابردوو ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
سه‌رچاوه‌یه له پۆلیسی نەوتی کەرکووک رایگه‌یاند شەوی ڕابردوو تیمێکی لێکۆڵینەوەی شۆنی بەغدا گەیشتە شاری کەرکووک بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ سێ ئەفسەری کورد بەبیانووی ئەوەی لەڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکەرکووک ئاڵای کوردستانیان لەسەر کۆمپانیای نەوتی کەرکووک هەڵکردووە و لەشەوی رابردووه تائێستا لەناو کۆمپانیای نەوتی کەرکووک لەلایەن ئەو تیمەوە دەست بەسەرکراون.
ناوی ئەفسەرەکانیش موقەدەم (ئەحمەد عوسمان) کە دەکاتە برای پەرلەمانتاری یەکێتی حەمە سور دووشیوانی. ڕائید (سرۆ حوسامەدین جەباری). نەقیب شێرزاد.
له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هاتنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ كه‌ركووك لێپرسینه‌وه دادگای كردنی كوردان له كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له زیادبوونه.
هه‌ر دوای 16ئۆکتۆبەری 2017 سوپای عێراق و حەشدی شەعبی چوونە نێو کەرکووک و ئاڵای کوردستان لەسەرجەم دام و دەزگا حکومەییەکان و شوێنە گشتییەکانی کەرکووک هێنرایە خوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.