شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە گەیشتە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق شاندەكە، لە بەڕێوەبەرانی پاسپۆرت و و رەگەزنامە و نشینگە و كارتی زانیاریی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی پێكهاتوون.
لیوا دلێر ئاکۆ، بەڕێوەبەری رەگەزنامەی گشتی هەرێمی کوردستان ناوهڕۆكی كۆبوونهوهكانی شاندی ههرێمی كوردستان لهگهڵ بهرپرسانی بهغدای ئاشكرا كرد و گوتی: شاندێکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بەڕەگەزنامە لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کردوو لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبوونەوە و هەڵگرتنی گەمارۆی ئاسمانی سەر هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ كردووهو، دواتر شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراقیش کۆبوونەوە.
لیوا دلێر ئاکۆ سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆی ئاسمانی سەر هەرێمی کوردستانی راشیگهیاند، وەزیری ناوخۆی عێراق پێی ڕاگەیاندووین، هەموو هەوڵێک بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی ئاسمانی سەر هەرێمی کوردستان دەدات.
ئاماژەی بەوەشدا، وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ حهیدهر عهبادی سەرۆکوەزیران باس لە هەڵگرتنی گەمارۆی ئاسمانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات.
لای خۆشیهوه عەمید دیدار عومەر، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر ناوهرۆكی کۆبوونەوەکەی ئاشکراکرد گوتی: قاسم ئەعرەجی هەڵوێستكی زۆر ئەرێنی بەرامبەر هەرێمی كوردستان هەبوو، گوتی ئێوە كاری خەڵكی مەدەنی دەكەن، منیش نامەوێ كێشە سیاسییەكان تێكەڵاوی كارەكانی ئێوە ببن، كاری باشیش دەكەین بۆ رێكخستنی رێنماییەكانی كاركردنی پێكەوەیی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.