بەتۆمەتی گەندەڵی دارایی و ئیداری فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نزیکەی (48) لێپرسراوی باڵای ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق و دەیان فەرمانبەر دەردەکرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كه‌ناڵێكی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه: دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 48 كادیر و فه‌رمانده‌ی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ده‌ركردووه‌و تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی داوه‌ته پاڵیان.
بەپێی زانیارییەکان، دادگای باڵای تاوانەکان و دادگای نەزاھەی تایبەت بەدۆسیەکانی گەندەڵی دارایی و ئیداری، ژمارەیەک دۆسێی گەندەڵی گەورەیان لەھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق ئاشکراکردووە و تائێستا ئەوەی یەکلایی بووەتەوە 48 لێپرسراوی باڵا‌و دەیان فەرمانبەری تر لەھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لەو دۆسێیانەی گەندەڵی تێوەگلان و لەلایەن ھەردوو دادگای باڵای تاوانەکان و دادگای نەزاھەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.
شایه‌نی باسه هه‌ر چه‌نده حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ماوه‌یه‌كه زۆر به‌چڕی، باسی راگه‌یاندنی جه‌نگ له دژی گه‌نده‌ڵی ده‌كات و ئاماژه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی پاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوه خراپ ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به‌كارهێناوه‌و "گه‌نده‌ڵی"ـیان كردووه، به‌ڵام به‌شێك له چاودیران پێیانوایه ئه‌و قسانه‌ی عه‌بادی ده‌یكات، به‌شێكن له بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن و خۆیشی له "گه‌نده‌ڵی"ـییه‌وه گلاوه‌و هێشتا عێراقیش له پێشه‌نگی وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانی جیهاندایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.