ڕۆژی 14 ی تشرینی دووەمی 2017، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە یاوەری بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و خاتوو نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و ھەندێک لە وەزیرانی كابینەكەی، سەردانی دەربەندیخانی كرد دوای بوومە لەرزە بەهێزەكەی شەوی 12 ی تشرینی دووەم كە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانی دا،لە نێوانیشیاندا دەربەندیخان كە زیانێكی زۆری بەركەوت .
لەو بەسەر كردنەوەیەدا سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڵێنی بە هاوڵاتیانی ناوچەكە دا دەست بە کارەکانی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان دەكەنەوە، دوای بڕیارەكەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، ڕێنمایی درایە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوژمەی پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆژەكە بدرێتە كۆمپانیای جێبەجێكار،پاش وەرگرتنی ئەو گوژمەیە كۆمپانیای ناوبراو ماوەی 6 بۆ 8 مانگی بە حكومەتی هەرێمی كوردستان داوە كۆتایی بە پرۆژەكە بێنێ و خزمەتگوزاری ئاو بگەیەنێتە دانیشتوانی ناوچەكە.
جێی باسە پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان كە لە 14 ی شوباتی 2015 دەستی پێكرا، بڕی 19,997,000 ملیۆن دۆلاری بۆ داندرا تا جێبەجێ بكرێت،بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکان وەستا.
پرۆژەكە توانای بەرهەمهێنانی هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە لە كاتژمێرێكدا و تا ئێستا 43% ی پرۆژەکە جێبەجێ كراوە، بڕیارە لە دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵ بەو بڕیارەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەست بەکارەکان بكرێتەوە و لە ماوەی 6 تا 8 مانگ تەواو بكرێت.
ئەم پرۆژە بەسەرپەرشتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.