Erbil 10°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:38

ئه‌شواق جاف: سڕینه‌وه‌ی نووسینی کوردی له‌سه‌ر فۆرمی خۆراک پێشێلکارییه‌کی زه‌قی ده‌ستوورییه‌

پێویسته‌ ئێمه‌ له‌ مه‌حكه‌مه‌ی نیشتیمانی سكاڵا تۆمار بكه‌ین
ئه‌شواق جاف: سڕینه‌وه‌ی نووسینی كوردی له‌سه‌ر فۆرمی خۆراك پێشێلكارییه‌كی زه‌قی ده‌ستوورییه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌شواق جاف رایگه‌یاند: عێراق پێشێلكاری له‌و به‌نده‌ ده‌ستووریه‌دا ده‌كات كه‌ ده‌ڵێت: كوردو عه‌ره‌ب خاوه‌ن هه‌مان ئه‌رك و مافن له‌ عێراقدا .

ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی زه‌رد به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: پێشێڵكاریه‌كانی حكومه‌تی عێراق تا دێت زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌و دواییه‌دا بینرا له‌سه‌ر فۆرمی خۆراك نووسینی كوردیان لابردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ پێشێلكارییه‌كی زه‌قی ده‌ستوورییه‌ كه‌ له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌ پێویسته‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌سه‌ر هه‌مووبه‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنته‌كان  و په‌راوه‌ فه‌رمییه‌كانی عێراق هه‌بێت، ئێستاش كه‌ زمانی كوردی لادراوه‌ ده‌ستوور پشتگوێ خراوه‌.

ئه‌شواق جاف حكومه‌تی عێراق له‌ناویشیاندا وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ دانی كۆمه‌ڵێك بریاری سیاسی ناده‌ستووری و راشیگه‌یاند: سڕینه‌وه‌ی نووسینی كوردی له‌سه‌ر فۆرمی خۆراك به‌شێكه‌ له‌و پرۆگرامه‌ سیاییه‌ پیلان بۆدانراوه‌ی حكومه‌تی عێراق و به‌رده‌وامبوونه‌ له‌و پێشێلكاریه‌ زه‌ق و روونه‌ی سه‌رانی عێراق بۆ سه‌ركوتكردنى كوردستان گرتوویانه‌ته‌ به‌ر.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ راشیگه‌یاند: رێگه‌چاره‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سكاڵایه‌،پێویسته‌ ئێمه‌  له‌ مه‌حكه‌مه‌ی نیشتیمانی سكاڵا تۆمار بكه‌ین .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.