سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بەهۆی داخستنی فڕۆكەخانەكان ناتوانرێت زێڕ راستەوخۆ بهێنرێتە هەرێمی كوردستان، پێداویستییه‌كانی دیکەی وەک مۆبیلیات لەرێگەی وشكانییەوە هاوردە دەكران بەردەوامییان هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تێچوویان زیاترە، بۆیه كەمی كردووە.
مستەفا عەبدولرەحمان، سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشتر زێڕ راسته‌وخۆ له رێگای فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه ده‌هێنرایه هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام ئێستا بەهۆی داخستنی فڕۆكەخانەكان ناتوانرێت زێڕ راستەوخۆ بهێنرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: جگه له زێڕ پێداویستییه‌كانی دیکەی وەک مۆبیلیات لەرێگەی وشكانییەوە هاوردە دەكرانه هه‌رێمی كوردستان ئێستا به‌رده‌وامیان هه‌یه به‌ڵام كه‌میشی كردووه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تێچووی زیاتره .
سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان راشیگه‌یاند: دوای داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان كاڵای توركی زیاتر ده‌هێنرێته هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل به هیچ شێوه‌یه‌ك دانه‌خراوه و بازرگانان و هاورده‌كاران روویان له‌م رێگایه كردووه ئه‌مه‌ش وای كردووه كاڵای توركی زیاتر هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.