Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 20:02

رکابه‌ری پۆتین خۆی کاندید ده‌کات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی رووسیا

به‌گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی رووسیا هه‌ر كاندیدێك پێویستی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 500 واژوو هه‌یه‌
ركابه‌ری پۆتین خۆی كاندید ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی رووسیا
کوردستان TV
100%

ئه‌لێكسی ناوڤالنی رێبه‌ری ئۆپۆزیسیۆنی رووسیا شه‌وی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی تۆمار كردنی ناوی خۆی وه‌ك كاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریی ئه‌م وڵاته‌ سه‌ردانی كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد كه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ی له‌ مۆسكۆی پایته‌خته‌.

چه‌ند كاتژمێرێك پێشتر لایه‌نگرانی ناڤالنی وێڕای هاتنه‌ سه‌رشه‌قام داوایان له‌ ناوبراو كرد تا خۆی كاندید بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.

ناڤالنی كه‌ ره‌خنه‌گرێكی رادیكاڵ و ئاشكرای حكومه‌تی رووسیایه‌، به‌ هۆی ئه‌و پێشینه‌ یاساییه‌ كه‌ هه‌یه‌تی به‌ره‌ڕووی ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیداتۆرییه‌ له‌ مانگی مارسدا، كه‌ به‌ وته‌ی خۆی ئه‌وه‌ مه‌به‌ستێكی سیاسیی له‌ پشته‌وه‌یه‌.

ئه‌لێكسی ناڤالنی وێڕای ئاماده‌بوون له‌ناو لایه‌نگرانی له‌ مۆسكۆ وتی: هه‌موومان ئه‌مساڵ دیتوومانه‌ كه‌ پۆتین و حكومه‌ته‌كه‌ی له‌ هیچ شوێنێك پشتیوانی خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵ نییه‌، چه‌ندی له‌ مۆسكۆش دووركه‌وینه‌وه‌ ئه‌و پشتیوانییه‌ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی رووسیا هه‌ر كاندیدێك پێویستی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 500 واژوو هه‌یه‌ له‌ هه‌ركام له‌ 20 شاری پێشبینیكراوی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. هاوكاتیش ستافی بانگه‌شه‌ی ناڤالنی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 15 هه‌زار كه‌س ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ تا به‌ فه‌رمی پشتیوانیی له‌ كاندیدبوونی ئه‌و بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.