هێزێكی ئەمنی عێراق ماوەیەكی زۆرە لە گوندی بونكینەن لە سنوری مەخمور گوێر و تا ئێستاش ئەو هێزە هەر لە شۆێنەكەی خۆی ماوەتەوە هیچ پێشڕەویهكی نەكردووە، فهرماندهیهكی سهربازیش ئهمهی رهتكردهوه رێگەی نێوان مەخمور گۆێر لەلایەن سوپای عێراقەوە كۆنترۆڵ كرابێت.
هێزی پێشمەرگەی كوردستان له ههر ئهگهرێكی نهخوازراو له ئامادهباشی تهواوداییه، فەرماندەیەك لەهێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەوەی رەتكردەوە كە رێگەی نێوان مەخمور گۆێر لەلایەن سوپای عێراقەوە كۆنترۆڵ كرابێت تەئكیدیشی كردەوە سوپای عێراق هیچ پێشڕەویەكیان نەكردووە.
لیوا زریان شێخۆ فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوری مەخمور گوێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزێكی ئەمنی عێراق ماوەیەكی زۆرە لە گوندی بونكینەن لە سنوری مەخمور گوێر و تا ئێستاش ئەو هێزە هەر لە شۆێنەكەی خۆی ماوەتەوە هیچ پێشڕەویكی نەكردووە و تا ئێستاش ئەو رێگەیە لەلایەن هێزە عیراقییەكانەوە كۆنترۆڵ نەكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.