رۆژنامه‌یه‌كی به‌ربڵاو رایده‌گه‌ێنێ، له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ گفتوگۆكانی هه‌ولێرو به‌غدا به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه، كێشه‌كانی مووچه‌و سنوور‌و ئیداره‌دانی فرۆكه‌خانه‌كانیش یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 23-12- 2017 رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی ئاشكرایكردووه، كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی عێراقی رایگه‌یاندووه: فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌رپه‌رشتی ئاماده‌كردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كات و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش چاودێری ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت گوتیشی: به‌رواری كۆبوونه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام دوای سه‌ری ساڵ به به‌چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كێشه‌كانی مووچه‌و سنوور‌و ئیداره‌دانی فرۆكه‌خانه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.