لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له به‌ختیار عه‌لی ده‌كات به بۆنه‌ی وه‌گرتنی خه‌ڵاتی "نیللی زاكس" بۆ كاره ئه‌ده‌بییه باڵاكان.
لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان: گه‌له‌كه‌مان سه‌ربه‌رزه به هه‌بوونی نووسه‌ری وه‌ك به‌ختیار عه‌لی، كه ساڵانێكی زۆره خزمه‌ت به بواری نووسین و ئه‌ده‌بی كوردی ده‌كه‌ن توانیویانه ئه‌ده‌بی كوردی بگه‌یه‌ننه ئاستێكی باڵا و ناسراو له ناو ئه‌ده‌بی دنیادا.
خه‌ڵاتی "نیللی زاكس" به‌ناوی ژنه شاعیر و ئه‌دیبێكی ناسراوی جووی ئه‌ڵمانی كراوه، كه له ساڵی 1891 له به‌رلین له دایك بووه و ساڵی 1970 له ستۆكهۆڵم كۆچی دوایی كردووه، خۆی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵه له ساڵی 1966 ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و كاره شیعری و شانۆیییانهی باسی له توانای جوو كردووه و خۆی وێڕای ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی به‌سه‌ری هات، سووربوو له‌سه‌ر برایه‌تی و ئاشتیی نێوان گه‌لان و ئه‌مه‌یش له ته‌واوی كاره ئه‌ده‌بییه‌كانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
شایانی باسه ئه‌م خه‌ڵاته له شاری دۆرتمۆند ده‌درێته ئه‌و ئه‌دیبانه‌ی كار بۆ پێكه‌وه‌ژیان و به‌دیهێنانی ئاشتی ده‌كه‌ن و وه‌ك له سه‌رچاوه‌كانی خۆیاندا هاتووه، دوو ساڵ جارێك له‌گه‌ڵ خه‌ڵاته مه‌عنه‌وییه‌كه، خه‌ڵاتێكی ماددیشی له‌گه‌ڵه كه ده‌گاته 15 هه‌زار یۆرۆ، به‌ڵام لیژنه‌ی دانانی ئه‌و خه‌ڵاته ده‌یانه‌وێ بڕی پاره‌كه له داهاتوودا زیاد بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی بایه‌خدان به خه‌ڵاته‌كه به‌رزتر ببێته‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو، به‌ختیار عه‌لی وه‌ك تاكه نووسه‌ر له مێژووی كورددا ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرت، كه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا به گشتی، پێگه و بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
به‌ختیار عه‌لی ڕۆماننووس، شاعیر و رۆشنبیری كورده و یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی گۆڤاری ڕه‌هه‌ند، یه‌كه‌م رۆمانی به ناوی مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌م له ساڵی 1997 له سوێد بڵاو كرایه‌وه. خۆی له ساڵی 1960 له شاری سلێمانی له دایك بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی "شێخ سه‌لام" له سلێمانی ته‌واو كردووه و پاشان خوێندنی ناوه‌ندی له "ناوه‌ندی ئه‌زمه‌ڕ" و خوێندنی ئاماده‌یی له ئاماده‌یی "هه‌ڵكه‌وت"ی كوڕان ته‌واو كردووه. پاشان له هه‌ردوو زانكۆی سلێمانی و سه‌ڵاحه‌دین خوێندكاری كۆلیژی زانست به‌شی زه‌ویناسی ده‌بێت، به‌ڵام له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 1983 له هه‌ولێر بریندار ده‌بێت و ده‌ست له خوێندنی زانكۆ هه‌ڵده‌گرێت و به ته‌واوی خۆی بۆ كاری نووسین و ئه‌ده‌بیات یه‌كلا ده‌كاته‌وه. له هه‌مان ساڵدا "قه‌سیده‌ی نیشتمان" كه كۆنترین به‌رهه‌می بڵاوكراوهیهتی نووسیوه. دواتر له دیوانی گوناهـ و كه‌رنه‌ڤاڵدا چاپ ده‌كرێت كه ساڵی 1992 بڵاو كراوه‌ته‌وه. له پایزی 1989دا یه‌كه‌م وتاری له ڕۆژنامه‌ی پاشكۆی عێراقدا بڵاو ده‌بێته‌وه. له‌نێوان ساڵانی 1992 تا 1994 چه‌ندان كۆڕ و سیمینار له سلێمانی و هه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كات. پاش سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ، كوردستان به جێ ده‌هێڵێت و ڕوو ده‌كاته سووریا و پاشان ئه‌ڵمانیا. له ساڵی 1999وه له شاری كۆڵن نیشته‌جێ ده‌بێت.
یه‌كه‌م به‌رهه‌می بڵاوكراوه‌ی به‌ختیار عه‌لی قه‌سیده‌ی "نیشتمان"ه. له ساڵانی هه‌شتادا كۆمه‌ڵێك قه‌سیده‌ی درێژ ده‌نووسێت، له‌وانه: شار، گوناهـ، كه‌رنه‌ڤاڵ و چه‌ندی تر، ده‌ستنووسی یه‌كه‌می ڕۆمانی "مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌م"یش هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه. له پایزی ساڵی 1989دا یه‌كه‌مین وتاری به دوو به‌ش به ناونیشانی "قسه‌كردن له په‌راوێزی بێده‌نگی"دا له ڕۆژنامه‌ی "پاشكۆی عێراق"دا بڵاو ده‌بێته‌وه. له ڕۆژانی سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕیندا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری تردا ژماره یه‌كی "گۆڤاری ئازادی" ده‌رده‌كه‌ن كه دواتر پێنج ژماره‌ی لێ بڵاو ده‌بێته‌وه. له ساڵی 1992دا یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه شیعری به‌جۆرێكی ئێجگار ساده و سه‌ره‌تایی و به تیراژێكی كه‌م چاپ ده‌كرێت. له نێوان ساڵانی 1992 تا 1994 چه‌ندان كۆڕ و سیمینار له هه‌ولێر و سلێمانی پێشكه‌ش ده‌كات و ئیشه‌كانی له پاڵ ئیشی كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕۆشنبیری تردا وه‌ك سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی جۆره تێڕوانینێكی جیاواز بۆ ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵگه سه‌یر ده‌كرێن.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ له ئه‌یلوولی 1994دا كوردستان به‌جێ ده‌هێڵێت و ڕوو ده‌كاته سووریا، پاش نۆ مانگ ژیان له دیمه‌شقدا ده‌گاته ئه‌ڵمانیا و تا ساڵی 1999 له فڕانكفۆرت نیشته‌جێ ده‌بێت. له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ھاوڕێی تردا ده‌بێته یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی گۆڤاری ڕه‌هه‌ند، له ساڵی 1997 یشدا ده‌ست به نووسینی ڕۆمانی «ئێواره‌ی په‌روانه» ده‌كات و له 1997 ته‌واوی ده‌كات. له ساڵی 1999وه له شاری كۆڵن نیشته‌جێ ده‌بێت. پاشان له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان هاوشانی "ڕێبین هه‌ردی، ڕێبوار سیوه‌یلی، مه‌ریوان وریا قانع، فاڕووق ڕه‌فیق، ئاراس فه‌تاح، هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵا، گرووپی "ڕه‌ھه‌ند" داده‌مه‌زرێنن، پاشان چه‌ند ژماره‌یه‌ك له گۆڤاری ڕه‌هه‌ند بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه گۆڤارێكی ئه‌ده‌بی-فیكری بووه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.