یانه‌ی مان سیتی خۆی گه‌یانده قۆناخی چوار گۆشه‌ی زێرین له كاسی كارلینگ كاپ.
شه‌وی رابردوو له قۆناخی چوار و كۆتایی كاسی پیشه‌گه‌ری ئینگلته‌را هه‌ردوو یانه‌ی مان سیتی و یانه‌ی لیسته‌ر سیتی روو به رووی یه‌كتر بونه‌وه و له ئه‌نجامدا یانه‌ری مان سیتی به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 3 گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لسته‌ر سیتی به‌ده‌ستهێنا.
كاتی یاسای یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌ردوو یانه به كۆتا هات،له خوله‌كی 26 یاریزان "برنادۆ سیلڤای" گۆڵی یانه‌ی مان سیتی تۆماركرد و له خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه‌ش یاریزانی لیسته‌ر سیتی "جیمی ڤاردی" به لێدانی په‌نارتی گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد ، دوای كاتی زیاد كرا‌و یاریه‌كه به‌و ئه‌نجامه كۆاتیی هات.
بۆیه به ناچاری هه‌ردوو یانه به‌ره‌و لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه چوون و تێیدا مان سیتی به ئه‌نجامی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 3 گۆڵ یارییه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.