ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەردەوامیی هەوڵەکانی سوپای عێراقی بۆ کۆکردنەوەی هێز لە سنووری شارۆچکەی مەخموور ئاشکرا کرد.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، ئاماژە بەوە دهكات" سوپای عێڕاق له كۆكردنهوهی هێز له ناوهوه و دهرهوهی مهخمور له باشووری ڕۆژئاوای ههولێر بەردەوامە.
ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردووەوە بەردەوام عێراق هێزەکانی ڕەوانەی مەخموور دەکات و ”ئۆتۆمبێلی گوللهنهبڕ و ههمڤی بۆ ئهم شوێنه هێندراون“.
پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە هێزەکانی عێراق ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری مەخموور دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.