وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، راگرتنی پەخشی NRT هیچ پەیوەندییەکی بە پارێزگاری سلێمانییەوە نییە.
نووسینگەی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکیدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، راگرتنی پەخشی NRT بەشێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی یەک هەفتە، بەپێی یاسا و رێنمایی و دەسەڵاتەکانی وەزیر بووە و، هیچ پەیوەندییەکی بە پارێزگاری سلێمانی و هیچ کەس و لایەنێکی دیکەوە نەبووە.
ئاماژە بەوەشدەکات "ئەمە، ئەرکی وەزارەتمان بووە بۆ نەهێشتنی پشێوی و هێورکردنەوە و پابەندبوونی کەناڵەکان بە ئیتیکی کاری میدیاییەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.