Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:40

حکومه‌تی به‌غدا 15 ملیار دۆلاری به‌سرا  قه‌رزداره‌

له‌ پاره‌ی پتڕۆدۆلار
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی عێراق له‌ پاره‌ی پتڕۆ دۆلار نزیكه‌ی 15 ملیار دۆلار قه‌رزاری پارێزگای به‌سرایه‌.

حه‌سه‌ن خه‌لاتی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سرا به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: حكومه‌تی فیدراڵ له‌ پاره‌ی پتڕۆدۆلار نزیكه‌ی 15 ملیار دۆلار قه‌رزاری پارێزگای به‌سرایه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی له‌ پتڕۆدۆلار بۆ پارێزگای به‌سرا ته‌رخان كراوه‌، له‌ بوددجه‌ی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌، به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز نووسراوه‌و نه‌بۆته‌ راستی.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سرا ده‌شڵێ : ئه‌گه‌ر شایسته‌ داراییه‌كانی پارێزگاكه‌ دابین نه‌كرێ ، ئه‌وا نوێنه‌رانی به‌سرا له‌ په‌رله‌مانی عێراق، چیتر نابنه‌ به‌شێك له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر بوددجه‌ی عێراق.

رۆژانه‌ له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراق دژی گه‌نده‌ڵی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری خۆپیشاندانه‌ و كه‌س به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه‌ ناچێ، كه‌چی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌مه‌به‌ستی سیاسی داوا له‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات داواكاری خۆپیشانده‌رانی خه‌ڵكی كوردستان پشتگوێ نه‌خات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.