شه‌ڕ ده‌كه‌وێته نێوان گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی و به چه‌كی دۆشكه ته‌قه له یه‌كتر ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا له پێش قائمقامییه‌تی شارۆچكه‌ی خورماتوو كێشه ده‌كه‌وێته نێوان گروپێكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی، له ئاكامدا به‌چه‌ك رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: له رووبهرووبوونهوهكهی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كوژراو بریندار هه‌یه و له ئێستاشدا به چه‌كی دۆشكه رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه.
داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.