دوای ئه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه دورخرایه‌وه " خافێر ماسكیرانۆ " ی ئه‌رجه‌نتینی و به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشلۆنه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی په‌یوه‌ندیكردنی خۆی به یانه‌ی " هیپی شینا فۆرتۆن " ی چینی راگه‌یاند .
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له تۆری هه‌واڵی (ئی ئێس پی ئێن) هاتووه گرێبه‌ستی" ماسكیرانۆ" ته‌نها بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ واژوو كراوه به بڕی (10) ملیۆن یۆرۆ ، هه‌روه‌ها ناوبراو له پێناو گرێبه‌ستی ئه‌و یانه‌یه ده‌ستی له بڕی 2 ملیۆن یۆرۆی خۆی هه‌ڵگرتووه .
جێی باسه. به ده‌ستبه‌كاربوونی "ڤاڵڤێردی" وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه "ماسكیرانۆ " له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه دوورخرایه ،به‌لام ئه‌و یاریزانه بۆ ئه‌وه‌ی بوونی له مۆندیالی 2018 ی روسیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین هه‌بێت ،ده‌یه‌ویت خوله‌كی زیاتر یاری بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.