لە سنووری مەخموور شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و کۆمەڵێک چەکداری داعش روویدا، لە شەڕەکدا پێشمەرگەیەک شەهیدبوو و تەرمی پێنج چەکداری داعش‌یش جێماون.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخمووری پێشمەرگە راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە دەشتی قەراجی بناری چیای قەرەچووغی سنووری قەزای مەخموور، شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و گرووپێکی 25 چەکداری داعش روویدا.
سیروان بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە پێشمەرگەیەک لە شەڕەکەدا شەهیدبووە، تەرمی پێنج چەکداری داعش‌یش جێماون و کەوتوونەتە دەست پێشمەرگە و زیانی زۆر به‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كداره كه‌وتووه.
له ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵی رابردوودا میحوه‌ری مه‌خموور یه‌كێك له میحوه‌ره گه‌رمه‌كانی جه‌نگی دژی داعش بووه‌و یه‌كه‌مین جاریش چه‌كدارانی داعش پاش ئه‌وه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان له‌و میحوه‌ره‌وه تێك‌شكێنران.
هه‌روه‌ها لەدوای هێرشی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان لە 17 ی ئۆکتۆبەردا بۆ مەخموور و پاشەکشەی پێشمەرگە لەو ناوچانە، ئەوە یەکەمجارە چەکدارانی داعش لەو سنوورە ببینرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.