Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:18

به‌ به‌ڵگه‌وه‌ .. شاسوار عه‌بدولواحید به‌ تۆمه‌تی هاندان و ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌کرێت

ئه‌و خۆپیشاندانانه ده‌رئه‌نجامی خراپی لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی داواكاری گشتی به‌ وه‌كاله‌ت داوای گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی پێویست دژی شاسوار عبدولواحید ده‌كات، كه‌ خه‌ڵكی هانداوه‌ بۆ خۆپیشاندان ، كه‌ له‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ش ده‌رئه‌نجامی خراپی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ پێی نووسراوێك كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتووه‌، له‌لایه‌ن دادوه‌ر جه‌واد فه‌تاح ئاغا ، سه‌رۆكی داواكاری گشتی به‌ وه‌كاله‌ت،ئاراسته‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی كراوه‌، داوای گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی پێویست دژی شاسوار عبدولواحید ده‌كات، كه‌ خه‌ڵكی هانداوه‌ بۆ خۆپیشاندان ، كه‌ له‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ش ده‌رئه‌نجامی خراپی هه‌بووه‌و سووتاندنی باره‌گا حیزبییه‌كان و دام و ده‌زگا حكومییه‌كان و شێواندنی شوێنه‌ گشتییه‌كان و گرتنی رێگای گشتی له‌ لایه‌ن خه‌ڵكانی خۆپیشانده‌ر لێكه‌وتۆته‌وه‌.

ktv

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.