Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:11

هادی عه‌لی: گۆڕان و کۆمه‌ڵ خیتابیان ئۆپۆزسیۆنه‌و به‌فه‌رمیش له‌حکومه‌ت پاشه‌کشه‌یان نه‌کردووه‌

ئه‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌ی ئێستای حكومه‌ت وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ده‌بوو براده‌رانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌مێژبوو ببنه‌ ئۆپۆزسیۆن چونكه‌ ئه‌وان خیتابیان ئۆپۆزسیۆنه‌، به‌ڵام به‌فه‌رمی له‌حكومه‌ت پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه‌و ئه‌وه‌ش جۆرێكه‌ له‌ ناكۆكی كه‌ له‌نێوان خیتابیان و واقیعی سیاسیاندا هه‌یه‌.

 هادی عه‌لی ، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌: ئه‌وه‌ی ئێمه‌ گوتومانه‌ ئه‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌ی ئێستای حكومه‌ت وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشتگیرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیان هه‌یه‌، كابینیه‌كی بچوكراوه‌ به‌به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكبێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت حكومه‌تێك له‌بنه‌ماوه‌ دروست بكرێت ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت،دوای هه‌ڵبژاردن حكومه‌تێك سه‌ر له‌نوێ پێكبهێنرێته‌وه‌،ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن خۆ ڕێگای تر نيیه‌.

گوتیشی: به‌بۆچوونی ئێمه‌ ده‌بوو براده‌رانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌مێژبوو ببنه‌ ئۆپۆزسیۆن چونكه‌ ئه‌وان خیتابیان ئۆپۆزسیۆنه‌، به‌ڵام به‌فه‌رمی له‌حكومه‌ت پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه‌ ، ئه‌وه‌ش جۆرێكه‌ له‌ ناكۆكی كه‌ له‌نێوان خیتابیان و واقیعی سیاسیاندا هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ده‌نگی ئه‌مریكا

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.