Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:36

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن دا

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر پاڵپشتی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر: بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن رێگا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی گۆڕه‌پانی هه‌رێمی كوردستانه‌
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر پاڵپشتی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا .

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18/12/2017 ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌ نووسراوێكی فه‌رمی بڕیاریدا پاڵپشتی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ماوه‌ی سێ مانگدا .

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە بەیاننامەکەدا داوا لە پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قه‌زاو ناحیه‌كانیش ئەنجام بدرێت.

هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر راشیده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێگا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی گۆڕه‌پانی هه‌رێمی كوردستانه‌ .

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 17/12/2017، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فه‌رمی داوای لە پەرلەمانی کوردستان کرد ئامادەکاری بکەن بۆ هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەیەک کە لە سێ مانگ تێپەڕ نەکات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.