نه‌خۆشییه‌كی ترسناكی پێست له به‌شی راستی مووسڵ بڵاوبووه‌ته‌وه‌و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌دا تیمه‌كانی ته‌ندروستی 450 حاڵه‌تی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌یان تۆماركردووه.
عامر زه‌نون، پزیشك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه، تیمه‌كانمان 450 حاڵه‌تی تووشبوون به جۆره نه‌خۆشییه‌كی پێستییان له ناوچه‌كانی مووسڵ جدیده، ریساله، عروبه، فاروق، زه‌نجیلی، سه‌وره و ته‌ندروستی تۆمار كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: به پێی ئه‌و پشكنینانه‌ی كه بۆ تووشبووان به نه‌خۆشییه‌كه له تاقیگه تایبه‌تییه‌كان كراون، ده‌ركه‌وتووه نه‌خۆشییه‌كی ترسناكی تایبه‌ت به پێسته.
گوتیشی: هۆكاری یه‌كه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه ترسناكه، پاشماوه‌كانی جه‌نگه وه‌ك مادده كیمیاییه‌كان، هۆكاری دووه‌م پیسبوونی هه‌وا و ئاوی خواردنه‌وه‌یه‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.