Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 12:35

وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا: ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانمان له‌ عێراق که‌م ده‌که‌ینه‌وه‌

له‌ نێجیریا ئه‌ركیان پێ ده‌سپێردرێت
کوردستان TV
100%

وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا رایده‌گه‌ێنێ،  ژماره‌ی سه‌ربازانمان له‌ عێراق بۆ نیوه‌ی ئه‌وه‌ ژماره‌یه‌ی ئێستا كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ نێجیریا و له‌و وڵاته‌ ئه‌ركیان پێ ده‌سپێردرێت.

رۆبێرتا پێنوتی، وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا، به‌ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئیتالیای راگه‌یاندووه‌: به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ده‌توانم رایبگه‌ێنم كه‌ ئه‌و ئامانجه‌ی دامانابوو به‌ده‌یهات ئه‌وه‌ش شكستپێهێنانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوو له‌ عێراق، ئه‌و وڵاته‌ی له‌ رێگه‌ی ناردنی نزیكه‌ی ١٥٠٠ سه‌رباز به‌هێزه‌وه‌ پابه‌ندبوونی خۆمان بۆ راگه‌یاند.

گوتیشی: ئه‌و هێزه‌ی له‌ عێراق پاشه‌كشه‌یان پێ ده‌كه‌ین، ده‌گوازێنه‌وه‌ بۆ نێجیریا و له‌و وڵاته‌ ئه‌ركیان پێ ده‌سپێردرێت.

ئاماده‌كردنی : رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.