له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی خولی هۆله‌ندا و له‌یاری دێربی رۆتردام یانه‌ی سپارتا میوانداری یانه‌ی ڤانینۆردی كرد، یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی ڤاینۆرد به‌كۆتا هات به‌حه‌وت گۆڵی بێ وه‌ڵام.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌وه یانه‌ی ڤاینۆرد به‌هێزه‌وه ده‌ستی به‌یاریكرد تا له‌خوله‌كی سێی یاریه‌كه تۆنی فیلیا گۆڵی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه ڤاینۆرد به‌رده‌وامبوو له‌گوشاره‌كانی تا یاریزان دیلان ڤینتی به‌لێدانی سه‌ر له‌خوله‌كی هه‌شت گۆڵی دووه‌میشی بۆ ڤاینۆرد تۆماركرد.
یاریزانانی ڤاینۆرد كۆنترۆلی ته‌واوی یاریه‌كه‌یان كردبوو تا له‌خوله‌كی پازده ستیڤان بیرگۆی گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی له‌یاریه‌كه‌دا تۆماركرد، ئه‌مجاره‌یان یاریزان تۆنی ترینداد خۆی گه‌یانده گۆڵی تیپی سپارتا و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌ن چوارگۆڵ.
به‌مجۆره گێمی یه‌كه‌م به‌چوار گۆڵی خاوێن به‌كۆتا هات، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه و دوای تێپه‌ربوونی چوار خولهك بیرگۆیس لێدانی كۆرنهی جێبه‌جێ كرد‌و ریناتۆ تابیا به‌لێدانی سه‌ر گۆڵی پێنجه‌میشی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
ڤاینۆرد له‌و گێمه‌ش باڵا ده‌ستی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی جموجوڵه‌كانی نێو یاریگا دا سه‌پاندبوو له‌خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك دیلان فینتی گۆڵی شه‌شه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد‌و له‌خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شتیش بلال بساسیكۆ گۆڵی حه‌وته‌م و كۆتایی یانه‌ی ڤاینۆردی تۆماركرد.
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی ڤاینۆرد به‌كۆتا هات به‌حه‌وت گۆڵی بێ وه‌لام و خۆی گه‌یانده خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.