سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا".
سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیایە، بڕیارە لە رۆژی دووشەممەوە دیدارەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا دەستپێبکەن.
ئێوارەی رۆژی هەینی 15-12-2017 ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە کە رۆژی دووشەممە 18-12-2017، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی سەردانی بەرلین دەکات.
ئەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی دوای سەردانەکەی بۆ پاریس و بانگهێشتکردنی بۆ لەندەن دێت.
رۆژی شەممە 2-12-2017 لە کۆشکی ئێلیزێ، ئێمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لە شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.