Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 05:21

ئێران کردنەوەی هەردوو دەروازەی حاجی ئۆمەران و پەرویزخانی راگەیاند

ھیچ ھەواڵێك لەلایەن ئێرانه‌وه‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان نەگەیشتووە
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی "فارس"ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، كه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولرەزا فەزلی وەزیری ناوخۆی ئێران لە میانه‌ی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئێران، كردنەوەی هەردوو دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و پەرویزخانی راگەیاندو سبەی دووشەممەش بڕیارەكە جێبەجێ ده‌كرێت.

له‌م باره‌وه‌ مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە لێدوانێكدا ئەو ھەواڵەی رەتكردەوەو رایگەیاند" دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران داخراوە و ھیچ ھەواڵێك لەلایەن كاربه‌ده‌ستانى ئێرانه‌وه‌ پێیان نەگەیشتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.