لیز ترۆسیل گوتەبێژی به‌ناوی كۆمسیارى باڵاى مافى مرۆڤ له نەتەوە یەکگرتووەکان لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانیدا لە جنێڤ رایگەیاند: هەزاران له دانیشتووانى كوردى خورماتوو شارەکەیان جێهێشتووە ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه بوون چونكه ترسیان هه‌یه كه تۆڵەیان لێبکرێتەوە بۆیه تاوه‌كو ئێستاش نەگەڕاونەتەوە بۆ سه‌ر ماڵ وحالیان.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا داوای لە حکومەتی عێراق كرد كه گەرەنتی پاراستنی ژیانى خەڵکی سیڤیلى خورماتوو بکات و هه‌روه‌ها ئەوانەی كه لەو شارەدا مافه‌كانى مرۆڤیان پێشێلکردووە بیداتە دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.