پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا،رایده‌گه‌ێنێ، هه‌ژموونی ئێران له عێراق وێرانكه‌ره و بووه‌ته هۆی لاوازكردنی عێراق، پێویستیشه له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق به زووترین كات ده‌ست به دانوستان بكات له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: ئێران ههژموونێكی زۆری له عێراق هه‌یه و ههژموونهكهشی وێرانكه‌ره، ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌ژموونی ئێران له خۆمان دوور بكه‌ینه‌وه هه‌روه‌كو هه‌ژموونی وڵاتانی دیكه‌مان دوورخستووه‌ته‌وه، هه‌ر وڵاتێك هاوكاری و پاڵپشتی پێشكه‌ش به عێراق بكات رێزی لێده‌گرین و پێشوازی لێده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ر وڵاتێك ئه‌جێندای خۆی له عێراق جێبه‌جێ بكات ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌شڵێ: دۆخی كه‌ركووك پێویستی به لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شه له نێوان كورد، عه‌ره‌ب و توركمان، ناشبێت سیاسییه‌كانی مووسڵ و به‌غدا ئه‌جێندای عه‌ره‌بی به‌سه‌ر كورد بسه‌پێنن و هه‌روه‌ها ناشبێت كورد له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كورد ئه‌جێندای خۆی به‌سه‌ر توركمان بسه‌پێنێت، به‌ڵكو ده‌بێت كه‌ركووك خۆی به ئیداره و دانیشتووانهكهیهوه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، چونكه دانیشتووانی ناوچه‌كه ده‌توانن به رێگه‌یه‌كی ئاسانتر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و مافی خۆشیانه، به بێ بڕیاری دانیشتووانی ناوچه‌كه سه‌قامگیری له ناوچه‌كه نایه‌ته دی.
راشیگه‌یاند: پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق به زووترین كات ده‌ست به دانوستان بكات له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتیش‌دا حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر به ته‌نها داوای مافه‌كانی كورد بكات، به‌ڵكو پێویسته كورد داوای مافه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق بكات و هه‌روه‌ها داوای مافه‌كانی خۆی بكات له ده‌وڵه‌تی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.