Erbil 7°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:06

مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران که‌م کراوه‌ته‌وه‌و به‌شی خه‌رجی مانگێکیان ناکات

مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ٥ هه‌زار یۆرۆیه‌
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ په‌رله‌مانتارانی فه‌ڕه‌نسا نیگه‌رانن له‌ دۆخی ئابوورییان و مووچه‌كانیان پێ كه‌مه‌.

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی L'opinion ی فه‌ڕه‌نسی، په‌رله‌مانتاران و سیناتۆرانی فه‌ڕه‌نسا به‌هۆی دۆخی ئابوورییانه‌وه‌ كاردانه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن.

په‌رله‌مانتارێك كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاند: ئیتر زۆر كه‌م بۆ خواردن بۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌چین. به‌ زۆری له‌ په‌رله‌مان نان ده‌خۆین. جلوبه‌رگی ساڵانی پێشووم ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌ و له‌به‌ری ده‌كه‌م و به‌م نزیكانه‌ش ماڵه‌كه‌م بۆ شوقه‌یه‌كی گونجاو ده‌گوازمه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی Le Monde یش بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌م ماوانه‌ی دواییدا مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران كه‌می كردووه‌ته‌وه‌ و به‌شی خه‌رجی مانگێكیان ناكات.

هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی رێپێوان كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدایه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك تێكرایی ناوه‌ندی ٥ هه‌زار یۆرۆیه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ كاری پێشتریان كه‌متره‌، له‌ ئێستادا له‌ دۆخێكی ناله‌باردان.

ئه‌م بابه‌ته‌ بووه‌ته‌ رۆژه‌ڤێكی سه‌ره‌كی فه‌ڕه‌نسا و له‌ به‌رامبه‌ردا زۆرێك له‌ هاووڵاتیانی فه‌ڕه‌نسا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن. له‌كاتێكدایه‌ مووچه‌ی هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی فه‌ڕه‌نسا چوار هێنده‌ی فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.