خانمه هونه‌رمه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (له‌یلا فه‌ریقی) له هه‌فته‌ی داهاتوودا تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی ناوبراو بریتییه له ئه‌لبوومێكی گۆرانی كه 11 تراك له خۆ ده‌گرێت و یه‌كێك له تێكسته‌كان ئاوازدانه‌ر (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) نووسیویه‌تی و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ریه‌ك له‌و هونه‌رمه‌ندانه نووسیویانه، " شێركۆ بێكه‌س،حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن،دكتۆر ئاراس عه‌بدولكه‌ریم،سامی ئه‌رگوشی، ره‌نج سه‌نگاوی، ده‌رباز یونس و كاوه شێخ"
ناوه‌رۆكی ئه‌لبوومه‌كه‌ش پێكهاتووه له گۆرانی "نیشتیمانی ،منداڵ، ژن،سۆزداری و خۆشه‌ویستی" ،هه‌ڵكه‌وت زاهیری هونه‌رمه‌ند ئاوازی بۆ هه‌ر 11 تراك داناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.