ئه‌مرۆ چوارشەممە 13/12/2017، رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکیدا، لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی لە دژی ناساندنی شاری ئۆرشەلیم (قودس) وەک پایتەختی ئیسرائیل، رایگەیاند" ئێمە لەسەر راستین و بریاره‌كه‌ى تره‌مپیش له‌مه‌ر قودس هیچ کاریگەرییهكى نابێت.
راشیگەیاند" ئەگەر دەوڵەتی فەلەستین دانەمەزرێت، ئەوا پرۆسه‌ى ئاشتی لە جیهان بەرقەرار نابێت و ئیسرائیلیشى به دەوڵەتێکی داگیركه‌ر ناساند.
له لایه‌كى تره‌وه ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل پڕۆژه یاسایه‌كى ئاماده كردووه بۆ ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی (ئه‌رمه‌نییه‌كان) به ده‌ستی حكوومه‌تی توركیا و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌ناو په‌رله‌مانی ئیسرائیل‌دا ده‌یخه‌نه ده‌نگدانه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌ى توند به‌رامبه‌ر هه‌لوێسته‌كانى توركیا له هه‌مبه‌ر ئیسرائیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.