له‌چوارچێوه‌ی ركابهریهمانی خولی ئوسترالیا یانه‌ی ملبۆرن ستی به‌ئه‌نجامی تاكه گۆڵێكی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سه‌نترال كۆست به‌ده‌ست هێنا.
یانه‌ی ملبۆرن ستی له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی سه‌نترال كۆستی كرد، یانه‌ی سنترال بهوریهكی به‌رزه‌وه ده‌ستی به‌یاریكرد دوای ئه‌وه‌ی له‌پێنج یاری رابردووی سێ سه‌ركه‌وتین به‌ده‌ست هێنابوو، له‌به‌رامبه‌ردا ملبۆرن ته‌نیا لهیاریهك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابوو.
یاریه‌كه به‌كۆنترۆلی تیپی میوان ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی هیچ گۆڵێك تۆمار بكه‌ن، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌و له‌خوله‌كی په‌نجاو نۆ یانه‌ی ملبۆرن ستی توانی له‌رێی یاریزان رۆس مكورمیك تاكه گۆڵی یاریه‌كه‌و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت.
به‌و جۆره یاریه‌كه تا كۆتایی وه‌ك خۆی مایه‌وه‌و هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی گۆڵی دیكه تۆماربكه‌ن.
به‌م سه‌ركه‌وتنه كۆی خاڵه‌كانی ملبۆرن گه‌یشته نۆزده خاڵ و هاته خانه‌ی سێێه‌م، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی یانه‌ی سه‌نترال كۆست هه‌ر له‌خانه‌ی پێنجه‌م مایه‌وه به دوازده خاڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.