Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:34

رووحانی: به‌ دوو مه‌رج په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ل سعوودیه‌ ئاسایی ده‌که‌ینه‌وه‌

ئێران ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ل سعوودیه‌ په‌یوه‌ندى باشى هه‌بێت
کوردستان TV
100%

حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وتەیەکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند" ئەگەر سعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل کۆتایی پێبهێنێت و واز لە بۆردومانکردنی یەمەن بهێنێت، ئەو کاتە هیچ کێشەیەک لە نێوان هەردوولاماندا نامێنێت و  پەیوەندییەکانمان له‌گه‌لیدا ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ سعوودیه‌ دەستپێشخەری ئەم دوو داواكاریه‌ى ئێمه‌ بكات. 

تێزانین، ئێران؛ حكوومه‌تى سعوودیە بە جێبەجێکارى سیاسەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا تۆمه‌تبار ده‌كات و سعوودیەش ئێران تۆمەتبار دەکات بە پشتگیری كردنى حووسییەکان لە یەمەن و حیزبوڵڵا لە لوبنان و بەشار ئەسەد لە سووریا و حەشدی شەعبی لە عێراق و دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.