بڕیارە سبەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت، لە كۆبونەوەكەش گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێك بكرێت.
بڕیارە سبەی دووشهممه حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكەش چەندین بابەتی تر گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت دۆخی داهات و خەرجییەکانی هەرێم و بابەتی مووچە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕاپۆرتی وەزارەتەکانی (سامانە سروشتییەکان و دارایی)، پەروەردە، کشتوکاڵ تاوتوێ دەکرێن.
لە ڕاپۆرتی هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و داراییدا، باس لە داهات و خەرجییە خەمڵێندراوەکانی حکومەت دەکرێت بۆ ساڵی داهاتوو، هەروەها بابەتی دابەشکردنی مووچە تاوتوێ دەکرێت.
لەو كۆبوونەوەیە وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە خۆشەویستی نیشتمان و ژینگە پارێزی و پاكوخاوێنی لە پڕۆگرامەكانی خوێندندا ڕاپۆرتێك پێشكەش دەكات، هەروەها بە پلانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ قۆناغی ئێستای هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.