Erbil 13°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 13:03

بزووتنەوەی حەماس داواى راپه‌رین دژى بریاره‌که‌ى تره‌مپ ده‌کات

حەماس: شتێک نەماوە بەناوی پڕۆسەی ئاشتی
کوردستان TV
100%

ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند " سبەی هەینی لە دژی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل داوای ئەنجامدانی راپەڕین دەکەین. 

ئیسماعیل  هەنییە  لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا له‌ شاری غەززە، داوای کۆتاییهێنانی بە قۆناغی ئاشتی کرد و داواى لە ئیدارەی فەڵەستین كرد کە چوونە دەرەوەیان لە رێککەوتی ئۆسڵۆ رابگەیێنن و داوای لە کاربەدەستانی فەڵەستین و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد ئیدارەی ئەمریکا بایکۆت بکەن ، چونكه‌ ئیتر شتێک نەماوە بەناوی پڕۆسەی ئاشتی و گەلی فەڵەستین دوای بڕیارەکەی ئەمریکا لە دووریانێکی مێژووییدایە، عەرەب و موسڵمانانیش بەم دووریانەدا تێپەڕدەبن، بەو هۆیەوە لە سبەینێوە دەمانەوێت راپەڕینێکی نوێ بەرپا بکەین". 

ئیسماعیل  هەنییە گوتیشی" فەرمانمان بە کوڕانی بزووتنەوە و هەموو باڵەکانی ئەم بزووتنەوەیە کردووە ئامادەبن لە دژی هەر هەڕەشەیەکی ستراتیژی کە هەڕەشە لە قودس و کێشەی فەڵەستین دەکات. شۆڕشی ئێمە دژی داگیرکاری زایۆنییە، هەر چەکێکیشمان دەستکەوتبێت لە شەڕی نێوخۆیی بەکارنایەت، بەڵکو لە دژی داگیرکاری زایۆنی بەکاردێت".

رۆژی چوارشەممە 6-12-2017 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، (قودس) ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساندو داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد کار بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس بکات. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.