خاتوونی شاعیر (چۆمان هه‌ردی)، شیعرێكی له لایه‌ن گرووپێكی میوزیكی جیهانی ده‌كرێت به گۆرانی .
خاتوون چۆمان ده‌ڵیت: شیعرێكی ئینگلیزیم به ناوی "سه‌فه‌ری هه‌ڵاتن"، كه له ساڵی 1988 نووسراوه له لایه‌ن گرووپێكی میوزیكی فڕه‌نسی و جیهانی كه پێكهاتوون له ژماره‌یه‌ك خانمه گۆرانیبێژ، ده‌كرێت به گۆرانی و ئه‌مڕۆ دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كانی بڵاوكراوه‌ته‌وه ، سیسییل ماتێڤی – بوشێ مایسترۆی گرووپی ئارمیلس له وڵاتی فڕه‌نسا، داوای ڕه‌زامه‌ندی لێكردم بۆ ئه‌وه‌ی شیعره‌كه‌م به‌ناوی "سه‌فه‌ری هه‌ڵاتن"، بكه‌ن به گۆرانی، دوای ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕینم پاسكال گییۆ – دیكۆ ئاوازی ئه‌و گۆرانییه‌ی دانا‌و گرووپه‌كه پاش پڕۆسه‌یه‌كی دوور و درێژ له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی گۆرانییه‌كه‌یان تۆمار كرد و ئه‌مڕۆ بڵاویان كردووه‌ته‌وه، چۆمان وای گوت.
شایانی باسه ئه‌و گۆرانییه به زمانی ئینگلیزی و ژێرنووسی فره‌نسی كاری بۆ كراوه و كاری كلیپ و تۆماركردنی بۆ كراوه، چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی جوان و قوتابخانه‌یه‌ك و چه‌ندین منداڵ و دایك و باوكیان به‌شدارییان له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و گۆرانییه‌دا كردووه.
سه‌رچاوه/ وشه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.