Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:24

رۆژ که‌ریم "کوڕم بنوو" بڵاو کرده‌وه‌

پێشكه‌شی سه‌رجه‌م لێقه‌وماو و به‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ro karem- gorine
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ند "رۆژ كه‌ریم " نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی"كوڕم بنوو" بۆ لێقه‌وماو و به‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌م گۆرانییه‌ تایبه‌ته‌ به‌ منداڵان و لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گرته‌وه‌ و كوردستانیش یه‌كێك بوو له‌و ناوچانه‌ و خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره‌ و سه‌رگه‌ردان بوون.

هونه‌رمه‌ند رۆژ كه‌ریم  گوتی : ئه‌م گۆرانییه‌ پێشكه‌شی سه‌رجه‌م لێقه‌وماو و به‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌ رۆحی پاكی منداڵانی كوردستان ده‌كه‌م .

شایانی باسه‌ تێكستی ئه‌م گۆرانییه‌ له‌لایه‌ن  نه‌وژین سۆران ئاماده‌كراوه‌ و كاری میكس و ماسترینی هونه‌رمه‌ند باسل سه‌باح و كاری مۆنتاژی كوردۆ خالید ئه‌نجامیان.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.