Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:28

سکۆتلەندا 100 راوێژکاری سەربازی بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە دەنێرێت

بۆ ماوەی شەش مانگ كارى مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە دەکەن
کوردستان TV
100%

رۆژنامەی "یوکەی دیفێنس جۆرناڵ"ی سکۆتلەندی رایگه‌یاند" حكومه‌تى سکۆتلەندا  100 راوێژکاری سەربازی بۆ مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، دەنێرێت و ئەو 100 راوێژکارەش لە بوارەکانی مەشقی سەربازی و کارامەییەکانی هێزی پیادەو بەهاناوەچوونی خێرای پزیشکی و پووچەڵکردنەوەی بۆمب، مه‌شق به‌ پێشمەرگە دەکەن.


رۆژنامه‌كه‌ راشیگه‌یاند" ئەو 100 راوێژکارە، پێك دێن له‌ ئەفسەرو سەربازی کەتیبەی دووەمی فەوجی شاهانەی سکۆتلەندی ، كه‌ بۆ ماوەی شەش مانگ كارى مەشق و راهێنان بە پێشمەرگەى كوردستان دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.