هونه‌رمه‌ندی كورد " شه‌هریار حه‌سه‌ن كه ئێستا دانیشتووی ئه‌ورووپایه " له‌گه‌ڵ "سازان شه‌وكه‌ت" ی خێزانی گۆرانییه‌كی تازه‌یان به شێوه‌ی ڤیدیۆ بڵاوكرده‌وه .
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستاگرام) گۆرانیبێژ "شه‌هریار" گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی خۆی و "سازان" ی هاوسه‌ری له كاتی گۆرانی گوتندا بڵاوكردۆته‌وه ، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌ون سازان گۆرانییه‌ك ده‌ڵێت به ناوی (دوا نامه) ،شه‌هریار خۆشی ئامێری گیتاری بۆ ده‌ژه‌نێت .
گۆرانی دوا نامه تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن (هێمن حه‌مید) نووسراوه و( ئاگرین دلشاد) یش ئاوازی بۆ داناوه .
جێی ئاماژه‌یه شه‌هریار خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییه ، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌كته‌رێك به‌شداری له زنجیره درامای (پرس) كردووه و،به‌ڵام سازانی خێزانی تا ئێستا له هیچ ئاهه‌نگ و كلیپێك له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وتووه و ئه‌وه یه‌كه‌مجاریشه گۆرانی به شێوه‌ی ڤیدیۆ بڵاوبكاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.