Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:10

هیومان رایتس وۆچ: هێزیان بینیوە هاتوونەتە نێو خورماتوو

رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ نوێترین راپۆرتی خۆی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ (چاودێری مافەکانی مرۆڤ) دەڵێت، نیگەرانین لە دۆخی خورماتوو و پێشێلکارییەکانیان تۆماركراون.

رایتس وۆچ لە رۆژهەڵاتی ناوه‌راست و باکووری ئەفریقا سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی لەلایەن حەشدی شەعبی لە خوورماتوو ئەنجامدراون،  نوێترین راپۆرتی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ ده‌ڵێت: ئێمە زۆر نیگەرانین لەو دۆخەی لە خورماتوو دەگوزەرێت.

هه‌روه‌ها دەڵێت، هێزیان بینیوە هاتوونەتە نێو خورماتوو وەکو حەشدی شەعبی، کە ماڵی خەڵکیان سووتاندووە و خانووەکانیان بەسەر خەڵک رووخاندووە. دەشڵێت ئەمە رەنگە لە چەندین شوێنی دیکەی عێراق لە کاتی جیاوازدا روویدابێت، بەڵام ئەو دۆخەی خورماتوو دەگوزەرێت یەکێک لەو دۆخانەی کە ئیدانەمان کردووە و پێویستە راپۆرتی لەسەر بڵاوبکەینەوە، پێویستە زانیاری زیاتریشمان لەسەر ئەو هێزانە بەدەست بگات کە بەشداریان لە ئەشکەنجەدانی خەڵکدا کردووە.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو ئاوارانەی بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دواتر لە کەرکووک و خورماتوو تۆمارکراون، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: ئێمە له‌مرۆوه‌ پشت بە داتای ئەو رێکخراوانە دەبەستین کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانن و توانایەکی زیاتریان لە چاودێریکردن و بەدواداچوون هەیە و هەموو پێداویستییە مرۆییەکانیشیان لەبەردەستە.

ره‌خنه‌ى توند له‌ حكوومه‌تى عێراق ده‌گرێت له‌سه‌ر شێوازی دادگاییكردنى گومان لێكراوانى تۆمه‌تبار به‌ هه‌بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش، ده‌ڵێ هیچ ستراتیجێكی نیشتمانى نه‌گیراوه‌ته‌ به‌ر.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێت كه‌ گومانی لێ ده‌كات بێ دووپاتكردنه‌وه‌ و پرسینه‌وه‌ له‌و تاوان و كارانه‌ى كه‌ ده‌كرێت ئه‌نجامى دابن یان نا، ده‌ڵێ له‌ 2014 تا ئێسته‌ حكوومه‌تى عێراق حه‌وت هه‌زار و 374 لیستی تاوانى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و 92 كه‌سیشی له‌ سێداره‌ داوه‌ به‌ پێى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر.

هیومان رایت ۆوچ داوا ده‌كات جیاكاری له‌ نێوان ئه‌وانه‌ى ئه‌ندام و چه‌كداری داعش بوونه‌ و تاوانیان ئه‌نجام داوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى تۆمه‌تی پێوه‌ندییان خراوه‌ته‌ پاڵ و هیچ تاوانێكیان له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.