سەرۆک وەزیران هیوای سەرکەوتنی بۆ پارێزگاری نوێی سلێمانی خواست و پێی ڕاگەیاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگ وهاوکاریان دەبێت لەپێناو ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 5ی كانونی یهكهم 2017، بەئامادە بوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێز کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ، لە ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر، دکتۆر هەڤاڵ ئەبووبەکر وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی سوێندی یاسایی خوارد.
دوای سوێند خواردنەکە، بەڕێز سەرۆک وەزیران هیوای سەرکەوتنی بۆ پارێزگاری نوێی سلێمانی خواست و پێی ڕاگەیاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگ وهاوکاریان دەبێت لەپێناو ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، هەروەها گوتی " پێکەوە، ئێمە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئێوەش لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، وەک تیمێک دەتوانین ئەرکەکانمان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکەین و خزمەت باشتر بە هاوڵاتیان بکەین".
لای خۆشیەوە بەڕیز جێگری سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی سلێمانی کرد وهێوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
بەڕێز پارێزگاری نوێی سلێمانیش سوپاسی ئەو متمانەیەی کرد کە پێی بەخشرا وجەختی کردەوە کە هەموو تواناکانی خۆی دەخاتە گەر بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سلێمانی وهاوکاریش دەبێت لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.