Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:39

زیاتر له‌ 100 قوتابخانه‌ی به‌غدا رووخێندراون

له‌هه‌ر پۆلێكی ئه‌و قوتابخانانه‌ی ماون 100 قوتابی داده‌نیشێ
کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانتارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی جه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ تائێستا كه‌ زیاتر له‌100 قوتابخانه‌ له‌ به‌غدا رووخێندراون و داوای كردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كات.

حه‌یده‌ر فه‌وادی، په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایگه‌یاند: تا ئێستا زیاتر له‌ 100 قوتابخانه‌ له‌ به‌غدا رووخێندراون و داواشی له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ كرد دۆسییه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌نه‌وه‌.

له‌ راگه‌ێندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست سومه‌رییه‌ كه‌وتووه‌ حه‌یده‌رفه‌وادی ده‌ڵێ: ژماره‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌ی له‌ به‌غدا رووخێندراون گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 100 قوتابخانه‌ و گرێبه‌ستی دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌شیان دراوه‌ته‌ كۆمپانیاكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بڕه‌ پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌رخانكراوه‌.

فه‌وادی ده‌شڵێ: رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌دا10ی كۆی تێچووه‌كه‌ خه‌رج بكات، كه‌چی كاره‌كانی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ سه‌دا 3.

حه‌یده‌ر فه‌وادی ئاشكراشیكرد، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی عێراق 1700 قوتابخانه‌ی رووخاندووه‌، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌ كه‌ رووبه‌رووی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی عێراق بۆته‌وه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی عێراق سێ ده‌وامی تێدا ده‌كرێت و ژماره‌ی قوتابیانیش له‌ پۆلێكدا گه‌یشتۆته‌ 100 قوتابی.

وه‌رگێڕانی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.