عەبدولمەلیک بەدرەدین سەرۆکی بزوتنەوەی "ئەنسار اللە"ـی حوسییەکان، ئەمشەو لە کەناڵی فەرمیی حوسیه‌كان رایگه‌یاند" عەلی عەبدولا ساڵح سەرۆکی حیزبی کۆنگرەی میللی و سه‌رۆكى پێشووى یه‌مه‌ن لەکاتی ھەڵاتنی لە سەنعای پایتەختی یەمەن، کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی لەلایەن حوسییەکانەوە راگیراوەو دواى گواستنه‌وه‌ى بۆ شوێنێكى نادیار گولـلەباران کراوەو سه‌ره‌نجام به ده‌ستى حوسیه‌كان كوژراو لە کۆتاییدا پیلانگێڕیی ساڵح لەماوەی سێ رۆژدا شکستی هێنا و به یه‌كجارى کۆتایی هات."
ناوبراو وتیشى" به داخه‌وه ئێمه نه‌مانده‌ویست دۆخه‌كه بگاته ئه‌و راده‌یه‌و ویستمان بەشێوەیەکی هێمنانەو برایانە پێكه‌وه مامه‌له بكه‌ین و خوێن له شەقامه‌كان نەڕێژرێت، به‌لام هۆده‌ى نه‌بوو.
سەرۆکی بزوتنەوەی "ئەنسار اللە"ـی حوسییەکان رایگه‌یاند" ئێمه له‌م ساته‌دا هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەندامانی پارته‌كه‌ى سالحدا نییەو ده‌توان به ئاسایی ژیانى رۆژانه‌یان به‌رێ بكه‌ن.
هه‌واڵی مردنی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح سه‌ره‌تا له سه‌رچاوه حووسییه‌كان و ئاژانسه‌كانی ئێرانه‌وه بڵاو كرانه‌وه و ئاژانسه‌كانی سعوودیه ڕه‌تیان كرده‌وه، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی، هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن حزبی موئته‌مه‌ره‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نن له ناوچه‌ی "سه‌نحاب" له نزیك شاری سه‌نعا كوژراوه.
تێزانین به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شاری سه‌نعا پایته‌ختی یه‌مه‌ن، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ماڵی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح كرا و له‌و كاته‌وه ده‌نگۆی كوژراوی بڵاو بووه‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆ، عه‌بدولهادی مه‌سنووڕ سه‌رۆكی یه‌مه‌ن كرده‌وه گه‌لێكی سه‌ربازی له ژێر ناوی "سه‌نعای عرووبه" ڕاگه‌یاند ، بۆ ئه‌وه‌ی پایته‌خته‌كه له ده‌ست میلیشیاكان پاك بكرێته‌وه، ئامانجیش لێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت بوو، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌نعا بچێته‌وه ده‌ست حكوومه‌ت، هاوكێشه‌كان به ته‌واوی ده‌گۆڕێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.